کاردانەوەی نوێنەری پێشووی گۆڕان بۆ بەیاننامە هاوبەشەکەی حەلبووسی، بارزانی و خەنجەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتوانی کورد و نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەکدا بۆ بەیاننامە هاوبەشەکەی حەلبووسی، بارزانی و خەنجەر دەنووسێت: "ئەوان ئێستا سەدریان بەجێهێشت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵڵا نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە: بڵاو کردنەوەی ئەم بەیاننامەیە تەعامولی پێچەوانەی ئەوان لەگەڵ ڕەوتی سەدر بە باشی ئاشکرا دەکات.

عەبدوڵڵا لە تویتەکەیدا زیادی کرد: هەموویان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن، بەڵام دەقی بەیاننامەکە بە شێوەیەک ئامادە کراوە کە ئاماژە بە لێبوردەیی ئەوان بەرامبەر ڕەوتی سەدر دەکات.

لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: "خوات لەگەڵ ڕەوتی سەدر...خێر بێیت چوارچێوەی هەماهەنگی... تەمام."

News Code 6974

Your Comment

You are replying to: .
captcha