بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا وێنەیێکی خۆی و نادیە موراد-ی داناوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی 2019 لە کاتی پێشکێش کردنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بە کچە کوردە ئێزدییەکە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها تاوانەکانی داعش دژی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە بە جینۆساید ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەکات، هاوکارییە داراییەکەیان ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.
دەقی تویتەکەی مایک پۆمپەیۆ:
ئێمە بە کردار پشتگیرییمان لە بەڵێنەکانمان کرد. زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی باکووری عێراقمان کرد، لەنێویشیاندا ئەوانەی کە لەدەست جینۆسایدی داعش رزگاریان بووە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment