دیالۆگ و برایەتی دوو رێگای سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی عێراق

بەشی جیهان- پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکدا رایگەیاند، دیالۆگ و برایەتی دوو رێگای سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە عێراقدا ڕوویدا و توندوتیژی لێکەوتەوە و پاپا فرانسیس پەیامێکی ئاراستەی گەلی عێراق کرد و ڕایگەیاند: "نزا بۆ گەلی عێراق دەکەین."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتووگۆ کردن و دانوستان و پاراستنی برایەتی پێویستییەکی سەرەکییە بۆ رووبەڕووبونەوە و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە عێراقدا هەیە و گەشتن بە ئامانجی خوازراوی گەل.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کشانەوەی لە کاروباری سیاسی عێراق بە گشتی راگەیاند و لایەنگرانی رەوەتەکەش بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایی خۆیان رژانە سەر شەقامەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە ئەنجامدا بەهۆی پێکدادنی نێوان هێزە ئەمنیەکان و لایەنگرانی سەدر زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و نزیکی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

News Code 6868

Your Comment

You are replying to: .
captcha