لە هەرێمی کوردستان 4 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەنردوستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە لە 24 کاتژمێردا 80 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، 4 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکە 976 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاک بوونەتەوە و سێ هەزار و 718 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لەو ماوەیەدا کراون، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە و لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ پشکنینێکی کۆرۆنا نەکراوە.

تووشبووە نوێیەکان:

هەولێر: 30

سلێمانی: 36

دهۆک: 14

هەروەها چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی تاوەکوو ئێستا گیانیان لەدەست داوە گەیشتە سێ هەزار و 362 کەس.

ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەست داوە:

سلێمانی: دوو کەس

دهۆک: یەک کەس

هەولێر: یەک کەس

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، 976 تووشبووی دیکەی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە و کۆی گشتیی ئەوانەی تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتە 77 هەزار و 68 کەس.

چاکبووە نوێیەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:

هەولێر: 341 کەس

دهۆک: 376 کەس

سلێمانی: 258 کەس

هەڵەبجە: 1 کەس

ئاماری گشتییش تاوەکوو ئێستا بەمشێوەیە:

پشکنین: 963952 پشکنین

تووشبوون: 104055 تووشبوو

چاکبووەکان: 77068 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 23577 کەس

گیانلەدەست دان: 3410 کەس

وەزارەتی تەندروستی داوا لە خەڵک دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالخ و دانانی ماسک و دەستکێش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 667

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha