یەکێتی داوا دەکات کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دوا بخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆ بووەوە و لە راگەیێندراوێکدا داوا لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەکات، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14-10-2020، بەسەرپەرشتی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی و بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بەتایبەتی پرسی مووچە و بژێوی خەڵکی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری تیمی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق ئامادە بوون.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت "پاراستنی ئەو یەکڕیزییەی کە لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە هاتەئاراوە بەگرنگزانی و پێداگیری لەسەر پاراستنی دەکات، بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان."

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 15-11-2020 سێ سەرۆکایەتییەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە، بەڵام مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "مەکتەبی سیاسی بەڕەسمی داوا لەهەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەکات، کە کۆبوونەوەی راگەیێنراوی 15-11-2020 دوابخات بۆ کاتێکی دیکە، بۆ ئەوەی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، کە نوێنەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بەشداربن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 66

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha