پیلانێکی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر کوردی‌ سووریا پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌

به‌شی سووریا- هێزی سووریای دیموکرات گه‌وره‌ترین پیلانی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر کورد له‌ جێژنی قوربانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) گه‌وره‌ترین پیلانی شانه‌ نوستووه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کورد له‌ جێژنی قوربانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌ که‌ له‌ خانوویێکی چه‌کدارانی داعشدا ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌یان ئه‌نجام ده‌دا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزی سووریای دیموکرات ده‌ست که‌وتووه، ڕۆژی 16ی ته‌مووزی 2019‌ که‌تیبه‌ی دژه‌تیرۆری هه‌سه‌ده‌ به‌ هاوکاریی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێکی بۆ سه‌ر شانه‌ نوستووه‌کانی داعش ده‌ست پێکرد و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ست هێنا و توانیی گه‌وره‌ترین پیلانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بۆ سه‌ر کورد پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ده‌یانویست له‌ ڕۆژی جێژنی قورباندا جێبه‌جێ بکه‌ن.

تیرۆریستانی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆمبێکی زۆریان له‌ لۆرییێک چاندبوو و ده‌یانویست کرده‌وه‌یێکی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن که‌تیبه‌ی دژه‌تیرۆری هه‌سه‌ده‌وه‌ ناسێندران و پیلانه‌که‌یان پێش له‌وه‌ی قه‌تلوعامێکی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی جێژنی قوربان ڕوو بدات پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌ و سێ چه‌کداری داعش ده‌ستگیر و لۆرییه‌که‌ش ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی KRDnews

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65384

Your Comment

You are replying to: .
captcha