به‌رپرسێکی پێشمه‌رگه‌: ڕێککه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌غدا نه‌کراوه‌ به‌ ڕه‌شنووس

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکان بۆ ئۆپه‌راسیۆن له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گوتی: له ‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و به‌رگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک خاڵ ڕێككه‌وتنی مه‌بده‌ئی كراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و خاڵانه‌ نه‌كراون به ‌ڕه‌شنووس بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن.

کوردپرێس:

لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆن له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه‌ له ‌نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و به‌رگریی عیراق له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا له‌و ناوچانه‌دا كراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: "لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌م بكرێت كه‌ به‌منزیكانه‌ ده‌كرێت".

لیوا قاره‌مان که‌مال ڕاشیگه‌یاند: له ‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک خاڵ ڕێككه‌وتنی مه‌بده‌ئی كراوه‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌و خاڵانه‌ نه‌كراون به ‌ڕه‌شنووس بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65377

Your Comment

You are replying to: .
captcha