به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 17ی ته‌مووزی 2019 که‌سێکی چه‌کدار ته‌قه‌ی له ڕێستوورانتێکی شاری هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرد که کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی لێکه‌وته‌وه. هه‌ندێک بابه‌ت له عێراق له‌باره‌ی ڕووداوی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی هه‌ولێر ئه‌م بۆچوونانه ده‌خه‌نه‌ڕوو که ڕه‌نگه ده‌ستی په‌که‌که له پشت ڕووداوه‌که‌وه بێت. ده‌یان ساڵه ئه‌م گرووپه دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌ڕ ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیدعایانه ڕاست بێت ڕووداوی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی هه‌ولێر لێکه‌وته‌یێکی جیدی بۆ سیاسه‌تی تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌بێت.
تورکیا په‌یوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یه که حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی کوردستانه. ئه‌م حیزبه پێشتر ڕێککه‌وتنێکی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ په‌که‌که کردووه که به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بێ په‌که‌که دووره‌په‌رێزی له ئه‌نجامدانی کرده‌وه دژی کادێرانی تورک له ناوه‌نده‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و حیزبه له شاری هه‌ولێر بکات. ئه‌گه‌ر په‌که‌که ده‌ستی له‌و هێرشه‌دا بێت پارتی دیموکرات ئه‌و هێرشه به پێشێل‌کردنی ڕێککه‌وتنه‌که و له ئه‌نجامدا هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌سف ده‌کات.
پارتی دیموکراتی کوردستان ته‌نانه‌ت پێش له ته‌قه‌کردنه‌که‌ی هه‌ولێر نیگه‌رانیی خۆی نیسبه‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نفووزی په‌که‌که له شه‌نگال هه‌ڵکه‌وتوو له سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌ربڕیبوو. په‌که‌که هێزێکی نایبی له شه‌نگال دامه‌زراندووه. مانگی ڕابردوو هێزێکی نزیک له په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان که خۆیان به هێزی به‌رگریی باشووری کوردستان ناو ده‌به‌ن به‌ڵێنی دا که بنکه‌کانی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌نه ئامانج. هه‌ڕه‌شه‌یێکی وا پێده‌چێت هاوپه‌یمانێتیی زیاتری نێوان تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان له سووریا و عێراقی لێبکه‌وێته‌وه.
تورکیا پێشتر چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌که‌که له ناو خاکی خۆی ئه‌نجام دا و گورزی له په‌که‌که وه‌شاند هه‌ر بۆیه ته‌نها بژارده‌یێک که بۆ زه‌بردان له‌و گرووپه هه‌یه هێرش‌کردنه سه‌ریانه له خاکی عێراق و سووریا. په‌که‌که بنکه‌ی سه‌ره‌کی له باکووری عێراق و له ناوچه شاخاوییه‌کانی قه‌ندیل هه‌یه. جگه له‌مه، ناوچه‌یێکی گه‌وره له باکووری سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه که نزیکن له په‌که‌که و هاوکارییێکی نزیکیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌یه.
ئه‌گه‌ر په‌که‌که له ڕووداوی ته‌قه‌کردنی سه‌ر دیپلۆماتکاره‌که‌ی تورکیا به تاوانبار بناسێندرێت ئه‌وا گوشاره‌کانی سه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌و دوو ناوچه‌یه زیاتر ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی گریمانه‌کراوی تورکیا له باکووری سووریا کارتێکه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دانووستانه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن ده‌بێت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌و ناوچه‌یه. ژماره‌یێک له به‌رپرسانیش گه‌شبینیی خۆیان له ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و په‌که‌که/ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌و ناوچه‌یه ده‌ربڕیوه.
هێرشی ئاماژه‌پێکراو ده‌توانێت جێبه‌جێ‌کردنی یاسای "کرده‌وه‌ی به‌رانبه‌ری ئه‌مریکا دژی دوژمنان له ڕێگای گه‌مارۆ" دوا بخات که له‌مدواییانه‌دا به بۆنه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر تورکیا به‌بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی په‌سه‌ند کراوه. له‌مدواییانه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیشانی دا که حه‌ز ناکات له‌م کاته و به‌پێی ئه‌م یاسایه گه‌مارۆ بسه‌پێنێته سه‌ر تورکیا.
دوای ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای‌گه‌یاند که به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر خه‌تن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ڕووداوه‌که. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا په‌که‌که به تاوانبار بناسێندرێت، په‌لاماردانی دیپلۆماتکاره تورکه‌که له هه‌ولێر ده‌بێته بیانوویێکی لێبراوانه بۆ تورکیا که هه‌نگاوگه‌لێکی توندتر دژی په‌که‌که هه‌ڵبگرێت. مومکینه له‌م کاته‌دا ئه‌مریکا -که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا قه‌یراناوییه- هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌رببڕێت و ڕێگه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له عێراق و سووریا بدات که ئه‌م بابه‌ته‌ش پاشهاته‌یێکی نادیاری بۆ هێزی کوردی سووریا (PYD) به‌دواوه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: سه‌نته‌ری واشنتۆن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment