بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەرەیدوون یاسەمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لە پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند لە ماوەی 4 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 31 ملیار و 600 ملوێن تمەن لە داهاتی نەوت دراوە بە سنوورنشینەکانی پارێزگای کوردستان.
ناوبراو گوتیشی ئەو بڕە پارەیە بە 28 هەزار و 400 بنەماڵەی سنوورنشینی پارێزگای کوردستان دراوە.
یاسەمی گوتیشی ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی فرۆشتنی بەرهەمی نەوتیی ئێران بە هەرێمی کوردستان بە هاووڵاتییانی سنوورنشین دراوە.
شایانی باسە پاش داخرانی سنوورە نافەرمییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بڕیار درا مانگانە بە ڕێژەیێکی دیاریکراو پارەی داهاتی نەوت بدرێت بەو خێزانە سنوورنشینانەی لە مەدای 20 کیلۆمەتریی مەرزەکاندا نیشتەجێن و هەر لەو کاتەشەوە چەند وەجبە لەو پارەیە دراوە بە هاووڵاتییان.
Your Comment