رێواس فایه‌ق به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ ده‌نگی 72 به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 16 ده‌نگ بۆ شادی نه‌وزاد، رێواس فایه‌ق كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

کوردپرێس: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ک له‌ رێواس فایه‌ق و شادی نه‌وزاد خۆیان كاندید كرد‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند به‌ ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

دوای ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ به‌م جۆره‌بوو:

رێواس فایه‌ق: 72

شادی نه‌وزاد: 16

ده‌نگی سپی و پووچه‌ڵ: 9

پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ و پێشتر له‌ لایه‌ن ڤالا فه‌رید به‌ شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌برا.

دوێنێ، ڤالا فه‌رید، وه‌ک وه‌زیری هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64921

Your Comment

You are replying to: .
captcha