کوردپرێس: حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتا و زانیارییێکی لەبارەی کوردە رفێندراوەکانی دەستی داعش داوەتە حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی بڕە پارەیێکیان پێبدرێ، پێش ماوەیێک رەزامەندی لەسەر پێدانی دوو ملیۆن دینار بە هەر کچ و ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش درا.
لەبارەی پێدانی بڕە پارەیێکیش بە منداڵانی رزگاربووی دەستی داعش بە ڕووداوی گوت: بەر لە چەند رۆژێک لە سەردانێکمدا بۆ کەربەلا و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکوومی، داوامان کرد ئەو دوو ملیۆنە منداڵانیش بگرێتەوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش بەڵێنی خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیەیدا.
حوسێن قائیدی گوتیشی:" تاوەکوو ئێستا قۆناخێکی پێدانی پارە بە رزگاربووان تەواوبووە، لەم چەند رۆژەش قۆناخی دووەم دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێ لە قۆناخی سێیەمدا منداڵانی رزگاربووش سوودمەندبن لەو پارەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment