بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی ئاڕتی-ی عەرەبی ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕایگەیاند: ڕۆژانە نزیک لە 2000 کەس لە کوردستانی عێراقەوە سەردانی ئێران دەکەن بەپێچەوانەوە ڕێژەی سەردانی ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دابەزیوە.
وریا فەرەج محەمەد بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سلێمانی لەمبارەوە دەڵێت: بازرگانەکان و بەکارهێنەرانی خوراک و خواردەمەنی لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرهەمە ئێرانییەکان دەکەن و بەرپرسانی دوو لایەنیش جەخت لە درێژەی هاوکارییەکان دەکەنەوە.
ئەم بەرپرسە کوردە عێراقییە هەروەها ئاشکرای دەکات: لە نێوان گومرگی هەردوو لایەنەکەدا بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی هەماهەنگی کراوە و درێژەی بە هاوردە کردنەکان لە ئێرانەوە دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment