بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر موشیر، قائیمقامی زاخۆ، لەمبارەوە بە خەندان-ی راگەیاندووە،" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردوومانی سەیرانگەی پەرەخی کرد، پێنج گوللە تۆپ لە سەیرانگەکە تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا هەشت کەس مردوون".
ئاماژەی بەوەش کرد ،"ئەوەی بە ئێمە وتراوە، گەشتیارەکان عەرەبن، لەلایەن تیمەکانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە، هێزە ئەمنیەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و بەهۆی مەترسی لەسەر شوێنەکە دوورخستنەوەی هاوڵاتیان رێکدەخەن".
قائیماقمی زاخۆ باسی لەوەش کرد،"ئەمە یەکەمجار نییە، تورکیا ئەو سنوورە بۆردوومان دەکات، هەمیشە مەترسی کەوتنەوەی قوربانی و زیانی ماددی بەهۆی ئەو بۆمببارانکردنەکانەوە هەیە".
Your Comment