بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەر لە لووتكه‌ی G-20 كه له شاری ئۆساكای ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ رۆژنامه‌ی Nikkeiی ژاپۆنی دوا و باسی لەو كۆبوونه‌وه‌یه كرد كه له لووتكه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌ركۆماری توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له لووتكه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات گوتی: ''له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی G-20 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌ده‌م ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان و به‌هێزكردنی هاریكارییمان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له سه‌ردانی تره‌مپ ده‌كرێت بۆ توركیا له مانگی ته‌مووزدا''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌توانن دۆناڵد تره‌مپ رازی بكه‌ن به‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیادا نه‌سه‌پێنێت به هۆی كڕینی مووشه‌كی S-400 گوتی: ''به‌باتی ده‌ستخستنی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400، سه‌ودایێكه کە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه ئه‌منییه‌كانی وڵات كراوه. هه‌وڵه‌كه‌مان بۆ ده‌ستخستنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی دژبه مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان بۆ ئێمه كاری له پێشینه‌ییه. ده‌ستخستنی S-400 له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنی ئه‌و سیستمه''.
گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی هەیە لەسەر ئەو پرسە. ئومێدەوارم لەگەڵ ترەمپ لە G-20دا بەوردەکارییەوە لەسەر ئەم پرسە قسە بکەین. لەڕاستیدا ترەمپ لەبارەی S-400ەوە نیگەرانیەکانی تورکیا و بۆچی پێویستی بە سیستەمێکی لەو چەشنەیە و چۆن گەیشتووینەتە ئەم دۆخە، هەموو ئەمانە باش دەزانێت. تا ئێستا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکان، بەدەر لە دروست کردنی کۆمیسیۆنێکی هاوبش چەندین داخوازی ترمان پێشکەش کردووە. بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و بەلاڕێدابردن سوودی بۆ کەس نابێت. لەو باوەڕادام کە پرسی S-400 لە چوارچێوەی ستراتیجی هاوبەش و هاوپەیمانێتیدا چارەسەری دەکەین.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی پرسیارێکەوە کە ئایا ئەگەر ئەمریکا تورکیای لە پرۆژەی فڕۆکەی جەنگی F-35 دەرکرد و سزای بەسەردا سەپاند وەڵامی چی دەبێت گوتی: ''بۆ پرۆژەی F-35 یەک ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارمان داوە. ئەگەر بکەونە هەڵمەتێکی هەڵەی لەو چەشنەوە ئەوا پرسەکە دەبەینە دادگای تەحکیمی نێودەوڵەتی. ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا داومانە داوای دەکەینەوە''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زیاتر لەو بارەیەوە دوا و گوتی: ''تورکیا بازاڕێک نییە بۆ F-35 بەڵکوو هاوبەشێتی، زۆرێک لە پارچەکانی F-35 لە تورکیا بەرهەم دێت''.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment