موناقه‌شه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌وت نابڕێتەوە

به‌شی جیهان- له‌ ساڵی 2003وه‌ تاکوو ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێک له‌سه‌ر ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و پێدانی بودجه‌ی ئه‌و ناوچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ خستۆته‌ گه‌ڕ به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ ڕێکار و میکانیزمێک بۆ چاره‌کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان که‌ زه‌مینه‌ی بۆ ئاماده‌بوونی کۆمپانیا گه‌وره‌ نه‌وتییه‌ بیانییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان فه‌راهه‌م کردووه‌ له‌ یه‌که‌مین سه‌فه‌ریدا وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد. کارناسان هۆکاری سه‌فه‌ره‌که‌ی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جیدیی هه‌ندێک لایه‌ن بۆ سامان‌پێدانی بابه‌تی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان و پێدانی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ وه‌سف ده‌که‌ن.

له‌ ساڵی 2003 که‌ سیسته‌مێکی نوێ پاش ده‌وڵه‌تی سه‌دام له‌ عێراق هاته‌ سه‌ر کار، خوێندنه‌وه‌یێکی جیاواز له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا و هێشتا یاسایێکی نه‌وت و گاز په‌سه‌ند نه‌کراوه‌ که‌ په‌سه‌ندکردنه‌که‌ی بتوانێت کۆتایی به‌و موناقه‌شه‌یه‌ بدات به‌ڵام ئه‌م موناقه‌شه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له‌ ڕێگای تورکیای ده‌ست پێکرد چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌ و ده‌وڵه‌تی عێراقیش ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگرت. ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تی له‌ ڕێگای فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وته‌وه‌ ئابووره‌که‌ی ببووژێنێته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵێنه‌کانی له‌سه‌ر دابین‌کردنی خزمه‌تگوزاری گشتی و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگای 6 ملیۆن که‌سیی هه‌رێمی کوردستان بباته‌ سه‌ر.

هاتنه‌ سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی که‌ ناوبراو به‌ دۆستی کورد ده‌زانن تا ڕاده‌یێک موناقه‌شه‌کانی دامڕکاند به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان پێیان وایه‌ که‌ ده‌ست پێکردنی ناردنی بودجه له‌ ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌جیاتی ناردنی ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن کۆمپانیای سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵام هه‌ولێر به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌.

گۆڤاری ئۆیل پرایس له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیویه‌تی: جارێکی‌تر له‌ ساڵی 2014 هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌سه‌ر ناردنی 17 له‌سه‌دی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌ولێر له‌ به‌رانبه‌ر ڕاده‌ست‌کردنی ڕۆژانه‌ی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت خاوی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتن به‌ڵام دوو لایه‌ن یه‌کدی به‌ پێشێل‌کردنی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ش زه‌مینه‌ی بۆ بێ‌کاریگه‌ربوونی ڕێککه‌وتنه‌که‌ فه‌راهه‌م کردووه‌ و وادیاره‌ هێشتا دوو لایه‌ن بنه‌مایێکی دروستیان بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌ دیاری نه‌کردووه‌.

ئه‌م گۆڤاره‌ به‌شداریی ڕووسیا له‌ پیشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ به‌ هۆکارێک بۆ ئاڵۆزتربوونی بابه‌ته‌که‌ ده‌زانن چوونکه‌ ئه‌و گۆڤاره زیاتر‌ ده‌نووسێت: له‌ حاڵێکدا که‌ کۆمپانیای حکومیی ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له‌ باشووری عێراق چالاکییه‌کانی له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌نجام ده‌دات به‌شێکی گه‌وره‌ی پیشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌وان هێڵی بۆریی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌ ڕێگای پێدانی زیاتر له‌ 2 ملیار قه‌رز به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م چاره‌کردنی موناقه‌شه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وتی زیاتر کردووه‌.

گۆڤاری ئۆیل پرایس له‌ زاری سه‌رچاوه‌گه‌لێکی ڕووسییه‌وه‌ ڕاپۆرتی دا که‌ ڕووسیا داوای له‌ به‌غدا کردووه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ نایاسایی‌بوونی ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- مۆسکۆ له‌باره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ 5 کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان بچێته‌وه‌.

کارناسانی بواری نه‌وت به‌ ئۆیل پرایسیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێت کێشه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات مومکینه‌ چه‌ندین ڕێگای‌تر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌ندێک ناوچه‌ وه‌ک که‌رکووک به‌کار بهێنێت بۆ وێنه‌ به‌کارهێنانی هێڵی بۆریی به‌دیل یان به‌کارهێنانی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ مه‌سارفی ناوخۆ و هه‌رێمی کوردستانیش له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت. سه‌رچاوه‌ ڕووسی و عێراقییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئاماده‌بوونی به‌رچاوی ڕووسیا له‌ پیشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆته‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64483

Your Comment

You are replying to: .
captcha