یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات

بەشی جیهان- پۆلیسی یەکێتیی ئەورووپا (یۆرۆپۆل) ڕایگەیاند بە هاوکاریی دادگای یەکێتیی ئەورووپا و بەرپرسانی باڵای پێنج ئەندامی یەکێتییەکە توانیویە چەند کەس کە گومانی ئەندامێتیی پەکەکە-یان لەسەر بوو دەستگیر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یۆرۆپۆل ئەمڕۆ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند چەند کەسی گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە لە پێنج وڵاتی ئەورووپی دەستگیر کراون کە تۆمەتی ئەندامگیری و ڕاهێنانی هێزە کوردییەکانیان لە ئەورووپا لەسەرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پۆلیسی بەلجیکا بە هەماهەنگی و هاوکرای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ئۆپەراسیۆنێکی پشکنیندا دوو کەسی دەستگیر کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هاوكات له‌ نه‌مسا، به‌لجیكا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سویسرا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه‌ به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ په‌كه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ كه‌مپه‌كانی مه‌شقدا له‌ شاره‌ جیاوازه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه‌ و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرا. ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ و باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان(هه‌په‌گه)‌ن.

په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی 2002ه‌وه‌ له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64438

Your Comment

You are replying to: .
captcha