بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دەزگای ئاسایشی ئەنقەرە، لەسەر داوای داواكاری گشتی، ٢٨ ئەفسەر و فەرمانبەرێكی دەزگای سەربازیی تورکیایان دەستگیر کردووە، هۆكارەكەشی كاركردن و هاوکاریی نهێنی بووە بۆ بزووتنەوەی خزمەت كە فەتحوڵا گولەن سەرکردایەتیی دەکات.
بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی دەزگای ئاسایشی ئەنقەرە بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ئەفسەرانە بە تەلەفۆنی دووكانی میوەفرۆش و ماركێت و گۆشتفرۆش پەیوەندییان كردووە و نهێنیی دەوڵەتیان داوەتە گولەنییەكان، بۆیە دوای ئەوەی چاودێرییان كراوە، دڵنیا بوونەتەوە لەوەی بە نهێنی كار بۆ فەتحوڵا گولەن دەكەن، ئۆپەراسیۆنی دەستگیر كردنیان دەستی پێ كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment