بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەبێت داوا لە سەدر بكرێت  پەرلەمانتارەکانى بگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەی نوێ دوو بژاردەی خستەڕوو، دواى ئەوەى موقتەدا سەدر  لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هەر پرۆسەیەکی سیاسی لە عێراق بەبێ موقتەدا سەدر تەواو نییە، ئامادەنەبوونی ئەو کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت".

ناوبراو وتیشى: "بۆیە ئێمە پێمان وایە باشترین ڕێگە ئەوەیە كە داوا لە سەدر بكرێت بڕیاری كشانەوەكە پێچەوانە بكاتەوە و پەرلەمانتارەکانى بگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، یان بچین بەرەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنی نوێ".

News Code 6260

Your Comment

You are replying to: .
captcha