بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، هێزەکانیان زانیارییان بەدەستگەیشتوە لە بیابانى پارێزگاى ئەنبار ئەبوو مەنسوور، والی ئەنبارى رێکخراوى داعش و سێ لە هاوکارەکانی خۆیان حەشار داوە، بۆیە ئۆپراسیۆنێک لە دژیان ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە هەر چوارکەسەکە کوژراون.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەبوو مەنسوور بەرپرسیاری هەموو ئەو هێرشانە بووە کە کراونەتەسەر هاوڵاتیان لەسەر رێگەى نێودەوڵەتى روتبە لە نێوان عێراق و ئوردن، هەروەها ناوبراو پێشتر بەرپرسیاری جیاوازی لەناو داعش هەبووە.
Your Comment