بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لا یاسیری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند هه‌رێمی کوردستان هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کییه له وڵات‌دا، کێشه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه، بڕیار وایه دۆسیه‌ی نه‌وته‌که‌ی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێت، به دیاریکراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی، که بۆ هه‌رێم و ناوه‌ندیش باشتره.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ وتیشی: "باشتره هه‌رێم چیتر نه‌وت ئیستغلال نه‌کات، چوونکه زۆربه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێداچونه‌وه‌یان بۆ کراوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، نه‌وتی هه‌رێم به که‌متر له 6 بۆ 9 دۆلار ده‌فرۆشرێت له‌و نه‌وته‌ی که له ڕێگه‌ی سومۆوه ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش زیانه به‌داهاتی وڵات.
عەلا یاسیری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، داوامان له هه‌رێم کردووه بڕی نه‌وت بۆ هه‌نارده‌کردن له ڕێگه‌ی سومۆوه راده‌ست بکات، ده‌کرێت کێشه‌کانی نێوانیشیان به میکانیزمێک چاره‌سه‌ر بکرێت له‌وانه‌ش، یاسای نه‌وت و گاز، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یاسای بوودجه و یاسای کورتهێنانی دارایی که جێبه‌جێکراوه، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای کورتهێنانی دارایی ده‌بێت هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، یان به‌و نرخه‌ی سۆمۆ دیاریی ده‌کات راده‌ستی بکات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، ڕه‌شنووسی بوودجه‌ی ساڵی 2021 حکوومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌کات 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی کۆمپانپای سۆمۆ بکات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راده‌ستکردنێکی نه‌وت به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
یاسیری ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو له هه‌رێمی کوردستانه‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکییه‌وه له ڕۆژێکدا 430000 به‌رمیله و ئاگاداری بوونی چه‌ند ده‌زگایێکی دیکه‌ش نین و ڕه‌نگه هه‌نارده‌ی تانکه‌ر و شێوازی دیکه‌ش هه‌بێت.
عه‌لا یاسیری سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی عێراقیش باسی له‌وه‌کرد، عێراق گه‌یشتووه‌ته رێکه‌وتن بۆئه‌وه‌ی پێشوه‌خت پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت وه‌ربگرێت.
ناوبراو وتیشی له‌ئێستادا بازاڕه‌کانی ئاسیا باشترین بازاڕن بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 70%ی نه‌وتی عێراق بۆ ئاسیا هه‌نارده ده‌کرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment