بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێراندا لەبارەی ئەو هەواڵانەی لە ژمارەیێک سەرچاوەی ئیسرائیلیەوە و لە ڕاپۆرتی ئەمدواییەی نیویۆرک تایمز بڵاو بووەتەوە، رایگەیاند: "واشنتن و تەلئەڤیڤ هەر جار نا جارێک هەوڵ دەدەن ئێران بە رێکخراوی تیرۆرستی ببەستنەوە ئەمەش لەڕێگەی درۆ و پێدانی زانیاریی دروستکراو بە ئامرازەکانی راگەیاندن".
سەعید خەتیب زادە بۆ میدیاکانی ئەمەریکا ڕایسپراد نەکەونە داوی سیناریۆ دروست کردنەوەکەی بەرپرسانی ئەمەریکی و ڕەژیمی زایۆنییەوە چوونکە ئەو زانیارییانە دروست کراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەبیری هێنایەوە گرووپی تیرۆریستیی قاعیدە بەرهەمهاتووی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەتی لە ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment