بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەکە لە ناهیدە ئارمش و حیکمەت خاتیب، هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن سوان ڕابەر، بەپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.
ئاژانسی ڕۆژنیوز لەبارەی ئامانجی سەرادنەکەو دەڵێت: ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئامانجەکانی پشت هێرشە داگیرکارییەکانی.
هەروەها ڕاشیگەیاند لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە گرنگیی یەکگرتن و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییانە، کرایەوە.
Your Comment