هەدەپە و کۆمەڵی دادگەری جەخت لە یەکهەڵویستیی کورد دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرایەتیی هەدەپە و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگیی یەکهەڵوێستیی کورد کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەکە لە ناهیدە ئارمش و حیکمەت خاتیب، هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن سوان ڕابەر، بەپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

ئاژانسی ڕۆژنیوز لەبارەی ئامانجی سەرادنەکەو دەڵێت: ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئامانجەکانی پشت هێرشە داگیرکارییەکانی.

هەروەها ڕاشیگەیاند لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە گرنگیی یەکگرتن و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییانە، کرایەوە.

News Code 5908

Your Comment

You are replying to: .
captcha