بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌ریقی روكنی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی ئیراده‌ی پۆڵاین له رۆژئاوای عێراق، 2 تیرۆرست كوژراون و 6 تیرۆرستی دیكه‌ش برینداركراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر 16 بۆمبی چێندراو گیراوه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وتیشی: "سێ جار دابه‌زینی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدراوه، ده‌ست به‌سه‌ر 5 خانووی بۆمبربڕێژكراو گیراوه، هه‌روه‌ها 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش ته‌قێندراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خاپووركردنی دوو تونێل كه چه‌كدارانی داعش بۆ هاتووچۆكردن به‌كاریان هێناوه".
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
Your Comment