هوشداری لەبارەی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌عس له‌ عێراق و هه‌رێم دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچى به‌ کۆمه‌ڵێک یاسا له‌ عێراق و هه‌رێم حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه‌ قه‌ده‌غه ‌کراوه‌ به‌ڵام ئێستا ئه‌م حزبه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق و له‌ناو حکوومه‌ت ئه‌ندامیان هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک یاسا له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌رکراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه ‌کردنى حزبى به‌عس و ده‌زگایه‌کیش پێکهێندرا بۆ ڕیشه‌کێش کردنى به‌عس به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایه‌ نه‌یتوانیوه‌ کاره‌کانى به‌باشى بکات و ئێستا ئه‌ندامى پێشووى حزبى به‌عس له‌ حکوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقن.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌ردوو حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا که‌مته‌رخه‌من له‌ ڕیشه‌کێش کردنى به‌عس و نموونه‌ش به‌ نمایش کردنى کتێبى سوڵتان هاشم له‌ سلێمانى که‌ ناوبراو وه‌زیرى به‌رگرى بوه‌ له‌سه‌رده‌مى حکوومى به‌عس له‌ عێراق.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌ئێستادا کار بۆ جوان کردنى ڕوخسارى به‌عس ده‌کرێت به‌ بچووک نیشاندانى تاوانه‌کانیان و رۆژانه‌ به‌کارهێنانى وشه‌ى ئه‌نفال بۆ شتى لاوه‌کى و شوبهاندنى سیاسیه‌کان به‌به‌عسى و به‌عس ئاساله‌ ترسناکى و دڕنده‌یی ئه‌و هێزه‌ له‌ زیهنیه‌تى تاکه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه‌.

News Code 5821

Your Comment

You are replying to: .
captcha