لە ئێران 21 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 940 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 2ی گوڵانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1 هەزار و 96 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 214 هەزار و 904 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 940 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 960 هەزار و 970 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5790

Your Comment

You are replying to: .
captcha