وەزارەتی بەرگریی عێراق: 4 تیرۆریستی داعش لە سلێمانی دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیر کردنی چوار کەسی داواکراو لەسەر کەيسى تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوکرایەوە بە هاوئاهەنگی و هەوڵی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، توانییان چوار تۆمەتباری داواکراو لەسەر کەیسی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پێشتر یاداشتی دەستگیرکردن بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن هەردوو دادگای لێکۆڵینەوەی ئیسحاقی و دجێلەوە بۆ داواکراوە دەستگیرکراوەکان دەرچووە.

News Code 5752

Your Comment

You are replying to: .
captcha