ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێککنەکەوین، لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی بیانی ڕێێکەوتن دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆشداریی به ‌پارتى ده‌دات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی بەمشێوەیە سزای خەڵک بدات لەگەڵ بەغدا و ده‌وڵه‌تانى ترى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش ڕێکدەکەوین.

بەپێی هەواڵی کوردپرس، بێستون سابوراوایی ئه‌ندامى سەرکردایەتی یەکێتی به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاندووە: "ئه‌و ناوچانه‌ى یه‌کێتى تێیاندا باڵا ده‌سته‌، له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ غه‌درى لێده‌کرێت ‌و پارتی بەئەنقەست کێشە بۆ سلێمانی دروست دەکات".

هۆشداریش ده‌دات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر براکانى خۆمان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵمان ڕێکنه‌که‌ون، ئه‌وا ده‌چینه‌ له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌کانمان له ‌به‌غدا داده‌نیشین، هیچ عه‌یبى تێدانییه‌ بۆ مه‌سڵه‌حه‌تى میله‌ته‌که‌ى خۆمان سواڵ ده‌که‌ین، سازش ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى پێویست بکات بۆ ئه‌م میلله‌ته ‌و ژیانى ئه‌وانی پێ باش ببێته‌وه ‌و هه‌ست به‌پارێزگاری کردن له‌که‌رامه‌تى بکات، ئێمه‌ ده‌که‌ین".

ناوبراو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌: "ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ ڕێکه‌وتنمان بۆ خۆشگوزه‌رانى میلله‌ته‌که‌مان پێویست به‌ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بکات، ئه‌مه‌ش ناچاریه‌ بۆ خزمه‌تى میلله‌ته‌که‌مان، چونکه‌ نامانه‌وێت نه‌وه‌کانى ئه‌مڕۆ چیتر باوک ‌و باپیریان له‌ڕیزى وه‌رگرتنى موچه‌ى خانه‌نشینیدا گیان له‌ده‌ست بده‌ن".

له‌ کۆتاییشدا بێستون سابوراوایی ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند: "جه‌ماوه‌ى خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ چیتر ئه‌م بێڕێزیه‌ قبووڵ ناکه‌ین ‌و ڕاچڵه‌کین دروست ده‌که‌ین".

News Code 5628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha