بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زکری زێباری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، به تهلهفزیۆنی گەلی کوردستان راگەیاندووه: ئەو سیاسەتەی پارتی لە حکوومەت پەیرەوی دەکات بۆ ناشرینکردنی پارێزگای سلێمانیە و ئامانجی شاردنەوەی ئەو گەندەڵیانەیە کە لەپارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە.
ناوبراو راشیگەیاندووه، زیاتر لە 70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارتی دیار نییە و ئەگەر پەرلەمانتارانی پارتی راست دەکەن، با لیژنەیەکی پەرلەمانی لەسەرجەم فراکسیۆنەکان پێکبهێنن و سەردانی هەموو خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان، نەک تەنها لە میدیاکان تۆمەت ببەخشن کە ئامانجیان تەنها ناشرینکردنی پارێزگای سلێمانیە.
ئهمه له کاتێکدایه پهرلهمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و میدیای نزیک لهو حزبه، ناو بهناو باس له دیارنهمانی داهاتی سلێمانی دهکهن و یهکێتی تۆمهتبار دهکهن.
Your Comment