ڕێبەری باڵای شۆڕش: دانپێدانانی ئەمریکا بە شکستە زەلیلانەکەی لە ئەو پەڕی گۆشارەکاندا لە شیرینییەکانی ساڵی 1400 بوو

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوی «بەرهەم هێنان؛ زانستی بنەڕەتی؛ ئافراندنی هەلی کار»ی لەسەر ئەمساڵ دانیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی هاتنی ساڵی 1401 پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند ساڵی 1400 وەکوو هەموو ساڵانی پێشوو ساڵێک بوو پڕ لە هەوراز و نشیو و زیادی کرد: هەڵبژاردنی گرینگی سەرۆک کۆماری یەکێک لە گرینگترین شیرینییەکانی ساڵی ڕابردوو بوو کە سەرەڕای بوونی مەترسی و گشتگیریی کۆرۆنا بەشدارییان لە هەڵبژاردن کرد و دەوڵەتێکی نوێیان دەست نیشان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش دانپێدانانی زەلیلانەی ئەمریکییەکانی لە ئەوپەڕی گوشارەکانی سەر ئێرانی بە یەکێک تر لە شیرینییەکانی ساڵی 1400 وەسف کرد و زیادی کرد: بەرخۆدانی خەڵک ئەم سەرکەوتنەی دەستەبەر کرد.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند تەنگدەستی و مەعاشی سەخت و گرانییەکان لە تاڵییەکانی ساڵی 1400 بوو. کێشە ئابوورییەکان عیلاج دەکرێن و دەبێت عیلاج بکرێن هەرچەند کە نابێت چاوەڕوان بکرێت کە بەخێرایی ئەم کارە بکرێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وەبیری هێنایەوە: ئەمساڵیش جەخت لە بەرهەم هێنان دەکەمەوە، هەڵبەت بە دەموچاوی نوێی بەرهەم هێنانەوە واتا «زانستی بنەڕەتی» و «ئافەراندنی هەلی کار».

News Code 5486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha