بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 20-3-2022 شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بەرەو هەولێر بەڕێکەوت ئەوەش بەمەبستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بە 12 مووشەکی هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران دەڵێت، لەو هێرشەدا بنکەیەکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بنکەی ئیسرائیلی لە هەولێر هەبن.
سەرچاوە: ناس کورد
Your Comment