لە ئێران 91 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 91 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 139 هەزار و 478 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 27 ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 2 هەزار و 175 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 137 هەزار و 894 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 91 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 139 هەزار و 478 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 812 هەزار و 5 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha