کوردپرێس:
عادل عەبدولمهەدی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک فەرماندەی گشتیی هێزە عێراقییەکان ڕۆژی سێشەمە 18ی حوزەیرانی 2019 لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: وڵات به ره‌وشێكی ئاڵۆز له شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاوه تا سه‌پاندنی داگیركاری به‌سه‌ر عێراقدا و بوونی هێزی بیانی، ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، درووستكردنی میلیشیای چه‌كدار، به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ كرده‌ی چه‌كداری له دژی ئامانج و وڵات و هێزی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق. هه‌روه‌ها عێراق به ده‌ست كرده‌ی وێرانكاری و تیرۆریستییه‌وه ده‌ناڵێنێ، به تایبه‌تی تیرۆری رێكخراوه‌كانی قاعیده و داعش و داگیركردنی به‌شێكی خاكه‌كه‌ی كه دواتر به تێكۆشانی سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه و حه‌شدی عه‌شائیری توانا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه، رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی بیانی كار یان جووڵه له‌سه‌ر خاكی عێراق به بێ رێگه‌پێدان و رێككه‌وتن و كۆنترۆڵی حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها هاتووه: رێگه ناده‌ین هیچ وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی یان وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر خاكی عێراق بوونیان هه‌بێت یان كرده دژی هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ن، جا چ وڵاتانی بیانی بێت یان وڵاتانی دراوسێ بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌تی كردووه‌ته‌وه رێگه بدرێت هیچ هێزێكی عێراقی یان ناعێراقی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كار بكات.
Your Comment