بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌پێی راسپارده‌کانی مسته‌فا کازمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان، له بۆسه‌یه‌کی هه‌واڵگری تایبه‌تدا، ده‌زگای دژه‌تیرۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هه‌وڵه‌کانی ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعشیان پووچه‌ڵ کرده‌وه که ئاماده‌کاریان ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆکوژی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا سێ چه‌کداری خۆکوژی داعش له‌ناو پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیرکراون که دوو که‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی و یه‌کێکیشیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیه.
تاوه‌کو ئێستا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ده‌ستگیرکراون نه‌زانراوه وبه‌پێی دانپێدانهکانیشیان به‌نیازبوون له شاری سلێمانی کرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.
Your Comment