به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیگه‌ن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له زینداندایه له 12هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دادگهییکردنیدا که له 7 دۆسیه پێکهاتووه ڕایگه‌یاند: کاتی ئه‌وه هاتووه ڕاستییه‌کان ببینن. 500 ساڵه پرسی کورد له‌م وڵاته درێژه‌ی هه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی درێژه به‌م زه‌ینییه‌ته بده‌ن که له تورکیا کاروباری کورد له‌ئارادا نییه و تا ئه‌و کاته‌ی گه‌ره‌نتیی پێویست بۆ یاسای دیموکرات و ئازادییه‌کان ئه‌نجام نه‌درێت شه‌ڕکردن بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی سه‌رکه‌وتنی به‌دی نه‌هێناوه. هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به شه‌ڕ و قسه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. ئه‌م پڕۆسه هه‌میشه دووپات ده‌کرێته‌وه. 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش شه‌ڕیان کرد به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. له شه‌ڕێک قسه ده‌که‌م که سه‌رکه‌وتنی به‌دواوه نابێت. سیسته‌می حوکمڕانیی تورکیا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه و زاڵمانه ڕێگه‌ی له سیاسه‌ت به‌ستووه و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان ڕێچارێکیان بۆ نادۆزرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ڕاستییێکی تاڵ هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه که تورکیا دابه‌ش کراوه. ئه‌مانه له کاتێکدا ده‌ڵێین ئێمه ڕێگه ناده‌ین تورکیا دابه‌ش بکرێت له ڕاستیدا چه‌ندین جار خۆیان تورکیایان دابه‌ش کردووه. 18 ساڵه که تورکیا دابه‌ش ده‌که‌ن. له ساڵی 2016دا تورکیایان دابه‌ش کرد، ده‌زانن ئه‌مه چ دابه‌شکردنێکه؟ دابه‌شکردنێکی تاڵ و تۆقێنه‌ر، دابه‌شکردنێک که له دڵ و بیره‌وه‌ریی گه‌لدا برینگه‌لێکی قووڵ ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment