پاڵاوگه‌یێکی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌ دھۆک دروست ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: بڕیاره‌ پاڵاوگه‌یێکی پێشکه‌وتووی نه‌وت له‌ پارێزگای دهۆک دروست بکرێت.

کوردپرێس:

دکتۆر بێوار خنسی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ر له‌ ھاتنی شه‌ڕی داعش بڕیاری حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ بوو پاڵاوگه‌یێکی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌ سنووری پارێزگای دھۆک دابمه‌زرێت، پێم وایه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام به‌ھۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ کاره‌که‌ی دوا که‌وت."

ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی کوردستان گوتی: "ھه‌وڵ ده‌درێت پیشه‌سازی له‌ نه‌وتدا بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داھاتێکی زۆری بۆ حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکیش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت به‌ ٧٠ دۆلار بفرۆشین به‌ڵام له‌ دوای پاڵاوتنی داھاته‌که‌ی ده‌بێته‌ دوو به‌رامبه‌ر."

خنسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد: "ھه‌بوونی پاڵاوگه‌ ھه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ھاووڵاتیان و به‌رھه‌می ناوخۆ له‌ به‌نزین پڕ ده‌کرێته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا کێشه‌کانی وزه‌ و گاز و نه‌وتی سپی و به‌نزین و کاره‌باش به‌وھۆیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. پێم وایه‌ ھه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ پاڵاوگه‌ی پێشکه‌وتوو ھه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ پێویستی به‌ شه‌ش ملیۆن لیتر به‌نزین ھه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به ‌ئاسانی به‌ ده‌ست ھه‌رێمی کوردستان ناکه‌وێت."

دکتۆر بێوار خنسی له‌باره‌ی شوێنی دروست کردنی پاڵاوگه‌که‌وه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "قه‌زای شێخان باشترین شوێنه‌ بۆ دانانی پاڵاوگه‌یێکی نه‌وت چوونکه‌ ده‌وروبه‌ری شێخان ھه‌مووی کێلگه‌ی نه‌وته‌ و ناوچه‌یێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سامانی نه‌وت و سوودی زۆری ده‌بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54330

Your Comment

You are replying to: .
captcha