بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی کرد لە پاتریاركی بابلی كلدان، كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكوی یه‌كه‌م و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی به ده‌ستپێشخه‌رییێكی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فره‌نسیس بۆ سەردانیکردنی عێراق لە ساڵی ئاینده.
سەرۆک کۆماری عێراق چاوپێكه‌وتنی قه‌داسه‌تی پاپا و پشتیوانی كردنی له عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی شارستانیانی نێوان گشت پێكهاته‌كانی عێراقی بیرھێنایەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، له دیداره‌كه‌دا بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به سه‌ردانه چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق كرد، كه گرنگییه‌كی مێژویی خۆی هه‌یه بۆ گه‌لی عێراق به گشت پێكهاته‌كانەوە به تایبه‌تی كریستیانه‌كان، هاوكات جه‌ختی له ڕۆڵی كریستیانه‌كانی عێراق کردەوە وه‌ک ڕۆڵەی ڕه‌سه‌نی وڵات كه به‌شداریان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شارستانیه‌تی عێراق کردووە.
هاوکات كاردینال ساكۆ رێز و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به بەرھەم ساڵح كرد بۆ پشتیوانی كردنی له كریسیانه‌كان و هه‌وڵه‌كانیشی له پێناوی یه‌كریزی نێوان گشت خەڵکی عێراق بەرزنرخاند.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان کرا بۆ پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی بارودۆخی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گرنگی سه‌قامگیری ئاسایش و باشتركردنی خزمه‌تگوزاره‌ییه‌كان بۆ هاووڵاتیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment