ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەی هەموو ڕێسا نێونەتەوەییەکان بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، پاش به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی هه‌ولێر ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەی هەموو ڕێسا نێونەتەوەییەکان بوو.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری کرد له‌ هه‌رێمی کوردستان، له‌ده‌ستپێکی سه‌ردانه‌که‌شیدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم و پاشانیش له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، له‌و دیدارانه‌دا باس له ‌بارودۆخی گشتیی وڵات و گرنگترین کاردانه‌وه‌ی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کانی سه‌ر هه‌ولێر کرد، مسته‌فا کازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان کرد که‌ هاوڵاتیان بکرێنه‌ ئامانج و راشیگه‌یاند، ئه‌و کرده‌وانه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانن، بڕیاریشدراوه‌ به‌ پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رکرده‌ ئه‌منییه‌کان، بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر بۆردوومانه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاماده‌ بکه‌ن و به‌به‌ڵگه‌وه‌ راستیه‌کان بخه‌نه‌ڕوو.

مسته‌فا کازمی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌رکرده‌وه‌ که‌ کرانه‌ ئامانجی موشه‌که‌کان و گوێی له‌رونکردنه‌وه‌ی ورت گرت سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌که‌ و ئه‌وه‌ی تێیدا روویداوه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان و وتی، "جه‌ختده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌غدا لێره‌ له‌ هه‌ولێر ئاماده‌یه‌ و هه‌ولێریش له ‌به‌غدا ئاماده‌یی هه‌یه‌".

مسته‌فا کازمی داوای له ‌هێزه‌ سیاسییه‌کانی عێراق کرد هه‌ڵوێسته‌کانیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق یه‌کبخه‌ن و وتی: "ئه‌وه‌ی ڕوویدا پێویسته‌ ببێته‌ هانده‌رێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه‌".

News Code 5431

Your Comment

You are replying to: .
captcha