کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 11ی حوزەیران لە مۆزەخانەی سلێمانی، لە شاری سلێمانی، پێشانگایێکی تایبەت بە ١١٣ بەردی سەردەمی ساسانییەکان کرایەوە، کە لەلایەن زانکۆی سابێزای ئیتاڵی بە هابەشی هەردوو بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان و سلێمان کنە و پشکنینی بۆ ئەنجام دراوە.
ئەم بەردانە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نارسە پاشا، حەوتەمین پاشای ساسانییەکان.
بەردەکان چەندین نووسراویان لەسەرە، کە بەشێکی تۆماری ناوی ئەوکەسانەن کە سەردانی نارسە پاشایان کردووە، بەشێکی دیکەشی بریتییە لەتۆماری ئاڵوگۆڕی تاجی پاشایەتی لەنێوان پاشاکانی ساسانیدا.
شوێنەواری پەیکۆلی، نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەباشوری شاری سلێمانییەوە دوورە، باشا نارسە، بۆ ئەوەی پشتگیری بۆ خۆی کۆ بکاتەوە هەتا بتوانێت تاجی پاشایەتی لە برازاکەی بسێنێتەوە سەردانی پەیکۆلی کردووە و لەوێ کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسایەتییەکانی ئەم ناوچەیە کردووە، ناوی کەسایەتییەکان لەسەر بەردەکان تۆمارکراوە.
*لە ڕۆژنیوز وەرگیراوە
Your Comment