بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی بەیاننامەی وتەبێژی یەکێتی بەم شێوەیە:
لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی ١٢ی-١٣ی/٢٠٢٢/٣ دەکەین، کە جارێکی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری پایتەخت .
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنین. بۆیە ئەرکی هەموو لایەکە پێکەوە هەوڵەکانمان بۆ ئارامی وسەقامگیر هەرێمی کوردستان وپاراستنی سەروەریی خاکی عێراق یەکبخەین.
Your Comment