یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت هەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی بەیاننامەی وتەبێژی یەکێتی بەم شێوەیە:

لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی ١٢ی-١٣ی/٢٠٢٢/٣ دەکەین، کە جارێکی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری پایتەخت .

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنین. بۆیە ئەرکی هەموو لایەکە پێکەوە هەوڵەکانمان بۆ ئارامی وسەقامگیر هەرێمی کوردستان وپاراستنی سەروەریی خاکی عێراق یەکبخەین.

News Code 5420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha