بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم کتێبخانەیە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەنی ناحکوومیی هیوای زانست-ی سەقز و بە ئامانجی گەشەی فەرهەنگی و زیاتر بوونی کتێب خوێندن بۆ دانیشتووانی گوندی مەرخوز دامەزراوە.
لەم کتێبخانەدا هەندێک کتێبی جۆراوجۆری بە زمانەکانی کوردی و فارسی لەبەردەستدایە.
پاش ئەم هەوڵە فەرهەنگییە پڕۆفۆسۆر بیرکار بە ناردنی نامەییێک سوپاسی ئەنجومەنی هیوای زانست و خەڵکی فەرهەنگ دۆستی مەرخوزی کرد و هیوای خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بگەنە پلەبەرزەکانی زانست.
کۆچەر بیرکار (فەرەیدوون درەخشانی) لە ساڵی 1978 لە گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە کوردستانی ئێران لەدایکبووە و ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە مسۆگەر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment