کتێبخانەی «کۆچەر بیرکار» لە گوندی مەرخوز-ی سەقز کرایەوە

بەشی کوردستان- کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار" بیرکاری بەناوبانگی کورد لە گوندی مەرخوزی سەقز کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم کتێبخانەیە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەنی ناحکوومیی هیوای زانست-ی سەقز و بە ئامانجی گەشەی فەرهەنگی و زیاتر بوونی کتێب خوێندن بۆ دانیشتووانی گوندی مەرخوز دامەزراوە.

لەم کتێبخانەدا هەندێک کتێبی جۆراوجۆری بە زمانەکانی کوردی و فارسی لەبەردەستدایە.

پاش ئەم هەوڵە فەرهەنگییە پڕۆفۆسۆر بیرکار بە ناردنی نامەییێک سوپاسی ئەنجومەنی هیوای زانست و خەڵکی فەرهەنگ دۆستی مەرخوزی کرد و هیوای خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بگەنە پلەبەرزەکانی زانست.

کۆچەر بیرکار (فەرەیدوون درەخشانی) لە ساڵی 1978 لە گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە کوردستانی ئێران لەدایکبووە و ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە مسۆگەر بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54170

Your Comment

You are replying to: .
captcha