یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان: نابێت هەرێم بکرێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی دەوڵەتان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر ئیدانە دەکەن و باوەڕیانوایە نابێت رێگە بدرێت هەرێم بکرێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی دەوڵەتان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردوە، بە داخەوە جارێکی تر پایتەختی هەرێم کەوتەوە بەر هێرشی مووشەکباران، ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەم هێرشە ناڕەوایە ئیدانە ئەکەین و بە دەستدرێژی دەزانین بۆ سەروەریی وڵات، هەروەها دژین بە هەوڵی تێکدانی ئارامیی و تۆقاندنی هاوڵاتیان و کردنی هەرێم بە مەیدانی ته‌سفیه‌ی حساباتی دەوڵەتان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەڵکی کوردستان شایستەی خزمەت و فریاکەوتنە، نەک ئەمنیەتیشی بکرێتە ئامانج ، بۆیە خوازیارین کە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگریی بکەن لەم جۆرە پەلامارانە و سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی و تێکدانی ئاسایش و دەستدرێژیی بۆ سەر بارەگا دبلوماسییەکان".

News Code 5415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha