باڵۆنێکى نوێ جێگەى مانگە دەستکردەکان دەگرێتەوە

بەشی زانست و تەکنەلۆجیا- کۆمپانیایێکی ئەمریکی سەرقاڵی دروست کردنی باڵۆنێکى نوێیە، کە دەتوانێت جێگەى مانگە دەستکردەکان بگرێتەوە و لە ئاسماندا جێگیربکرێت.

کوردپرێس: بەپێی تۆڕی هەواڵی بلومبێرگ، ئەو باڵۆنە نوێیە لە توانایدایە لە بەرزاییێکی زۆردا بوەستێت و دەتوانێت هەمان کاری مانگە دەستکردەکان بکات بە تێچوویێکی زۆر کەمەوە.

کۆمپانیاکە باڵۆنەکەى لە ئاسمانی چوار ویلایەتی ئەمریکا تاقیکردووەتەوە و توانیوویەتی بۆ ماوەى ١٦ ڕۆژ خۆی بگرێت و سەرجەم زانیارییەکان و وێنە و چاودێرییەکان هاوشێوەی مانگە دەستکردەکان بنێرێت بۆ بنکەکەی.

باڵۆنەکە کە ناوی ستار تولایتسە، پێویستی بە مووشەکی هەڵدان نییە و لە بەرگە غازی زەویشدا ناچێتە دەرەوە، بەڵکوو لە بەرزییێکی زۆردا دەوەستێت و دەتوانێت چەندین ئامێر لەگەڵ خۆی هەڵگرێت.

ئەوەش باسکراوە، لەبەرئەوەى هاتووچۆی فڕۆکە لە بەرزیی ١٠ بۆ ١١ هەزار مەتردایە، بڕیار وایە باڵۆنەکە لە بەرزیی زیاتر لە ١٥ هەزار بۆ ٢٠ هەزار مەتر لە زەوییەوە جێگیر بکرێت.

بڕیار وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کۆمپانیاکە باڵۆنەکە بخاتە بازاڕەکانی جیهان و هەر لە ئێستاوە دامەزراوە سەربازییەکانی جیهان ئامادەن بەرهەمەکەیان لێ بکڕن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54139

Your Comment

You are replying to: .
captcha