بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەڵاحەدین کامەرانی هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆریی زەویناسییە و ساڵی پار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیێکی لە خۆی بڵاو کردەوە کە لە قاعەیێکدا خریکی گسکلێدان بوو و ئەوەش دەنگی زۆری دایەوە و پاشان لە سەر داوای جێگری سەرۆککۆمار لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماردا پۆستی ڕاوێژکاری لە جێگرایەتییێکی سەرۆکایەتیی کۆماردا پێدرا کە پێوەندیی بە ژینگە و ئاوەوە هەبوو.
دوکتور سەلاحەدین کامەران ئێستا لە نامەیێکدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆیی ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی مەبەستیەتی لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی ئێراندا خۆی بپاڵێوێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئێران ئەو کەسەی خۆی بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان دەپاڵێوێت نابێت هیچ پۆستێکی فەرمی و حکوومیی هەبێت.
لە نامەکەیدا سەڵاحەدین کامەران داوای لە جێگرایەتییەکەی سەرۆککۆمار کردووە داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند بکات چوونکە بەنیازە ببێتە پەرلەمانتار.
Your Comment