فه‌رمانده‌یێکی هه‌سه‌ده‌: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سووریا و توركیا بکه‌ین

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌كانیان ئاماده‌ی گفتگۆكردنن له‌گه‌ڵ سووریا و توركیا.

کوردپرێس:

مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ هه‌ندێک وته‌یدا له‌ شارۆچكه‌ی ڕمیلانی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌دا ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ ناوچه‌كه‌ شه‌ڕ ڕوو بدات و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی گفتگۆوه‌ ده‌ده‌ین و خواستی هیچ جۆره‌ جه‌نگێكیشمان نییه‌.

عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ ئێمه‌ له ‌ئێستادا ئاماده‌ی هه‌موو گفتگۆیێكین و ده‌مانه‌وێت به ‌هاوكاری لایه‌نه‌كانی‌تر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ین.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: بڕیاری ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌یه‌ تا ئه‌م هێزانه‌ بتوانن ده‌وری خۆیان له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كاندا هه‌بێت. ئێمه‌ چالاكی و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ كه‌ له ‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له ‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی هێزه‌ كوردییه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

قسه‌كان فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ‌كاتێكدا دێت که‌ له ‌ماوه‌كانی ڕابردووشدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌که‌که‌ له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ كورده‌كان كرد واز له‌ گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا بهێنن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54109

Your Comment

You are replying to: .
captcha