تورکیا له‌ ڕێگای دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وری عه‌فرین ده‌یهه‌وێت میلیشیاکان له‌ ئیدلبه‌وه‌ بۆ عه‌فرین بگوازێته‌وه‌

به‌شی سووریا- سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی موحافیزه‌کاری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ کرده‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا کرد بۆ دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وری عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یهه‌وێت له‌ ڕێگای دروست کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ئه‌و میلیشیانه‌ی ئیدلب بۆ عه‌فرین بگوازێته‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ژێر گوشاردان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م مه‌حشووش سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی موحافیزه‌کاری سووریا ئاماژه‌ی به‌ کرده‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا بۆ دروست کردنی دیوار له‌ ده‌وری عه‌فرین کرد که‌ له‌ مانگی ئه‌یپڕێڵی 2019وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و گوتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ ڕێگای دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین هه‌وڵ ده‌دات عه‌فرین بلکێنێته‌ مه‌ڵبه‌نده‌کانی خۆیه‌وه‌. کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی که‌ له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ بێده‌نگی نواندبوو له‌ ئێستادا هه‌مبه‌ر دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرینیش بێده‌نگی نواندووه‌. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵنه‌کردبا ئه‌وا تورکیا نه‌یده‌توانی هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین و داگیری بکات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یهه‌وێت له‌ ڕێگای دروست کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ئه‌و میلیشیانه‌ی ئیدلب بۆ عه‌فرین بگوازێته‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ژێر گوشاردان و به‌م شێوازه‌ میلیشیاکانی سه‌ر به‌ گرووپه‌کانی ئیدلب وه‌ک خاوه‌نداره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی عه‌فرین نیشان بدات. له‌ ڕاستیدا ئامانجی سه‌ره‌کیی دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین له‌ناوبردنی ناسایه‌تیی کوردی ناوچه‌که‌ بوو. داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی ده‌که‌ین به‌په‌له‌ کاردانه‌وه‌ هه‌مبه‌ر کاره‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین نیشان بدات. له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا دیواری داگیرکاری په‌لێکی ڕه‌شه‌. بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی له‌ به‌رانبه‌ر دروست‌کردنی دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین هیچ هۆکار و مه‌نتیقێکی له‌پشته‌وه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54051

Your Comment

You are replying to: .
captcha