لەپێوەندییێکی تەلەفۆنیدا ئەردۆغان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بانگهێشتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا سه‌ردانی توركیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكکۆماری توركیا خۆشحاڵیی خۆی به‌ هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركی نوێدا بۆ خواست.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامیی پشتگیریی كۆماری توركیای بۆ هه‌رێمی كوردستان، عێراق و نێچیرڤان بارزانی له‌ پێگه‌ی تازه‌یدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بکات به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیای كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیای له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54032

Your Comment

You are replying to: .
captcha