14 چه‌کداری داعش له‌ نه‌ینه‌وا له‌ چالاکی خران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ ژماره‌یێک له‌ چه‌کدارانی داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرنی هێزی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ باکووری ڕۆژئاوای وڵات له‌ چالاکی خران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هێزی 1ی که‌تیبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی وڵات به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا توانییان ئۆپه‌راسیۆنێکی هێلی بۆرن دژی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق ئه‌نجام بده‌ن.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق زیادی کرد: له‌ ڕێگای زانیاریی وردی هه‌واڵگرییه‌وه‌ بنکه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ شاری "الحضر"ی باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا کرایه‌ ئامانج که‌ له‌ ئه‌نجامدا 14 تیرۆریستی داعش له‌وان چه‌ندین سه‌رکرده‌ و ئه‌ندامی خۆکوژیی ئه‌و گرووپه‌ له‌ پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق له‌ چالاکی خران.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54008

Your Comment

You are replying to: .
captcha